نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی
نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی کاربه‌ده‌ستێکی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نه که ئارمانجی پێشخستنی یه‌کسانی و ڕێگرتنی له پهراوێزکرنه. نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی هه‌روه‌ها ڕاپۆرتۆری بازرگانیی به مرۆڤه له فینله‌ندا و چاودێریی جێبه‌جێکردنی ده‌رکردنی بیانیان له فینلهنداوهش ده‌کات. یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه و پێشخستنی مافه‌کانی بیانیانه. بواری کاروباره‌کانی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی فراوانه. کاروباره جۆراوجۆره‌کانی سه‌باره‌ت به چاودێریکرن و پێشخستنی مافه بنچینیه‌کان و مرۆڤیهکانن.
ڕێگرتن له پهراوێزکرن و پێشخستنی یه‌کسانی
یه‌کێک له کاره‌کانی سه‌ره‌کیی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی پێشخستنی یه‌کسانی و ڕێگرتنی له به‌رامبه‌ر جیاکاری و په‌راوێزکردنه. نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تی جۆراوجۆر ده‌کات بۆ که دڵنیا ببێت که مافه‌کانی مرۆڤ به یه‌کسانی بۆ هه‌ر که‌سێک جێبه‌جێ ده‌کرێن. کار و ده‌سه‌ڵاته‌کانی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی له یاسای یه‌کسانی و یاسای نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانیدا ده‌ستنیشان کراون.
کاری نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی پێکهاتووه له ڕاوێژکاری، لێکۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان، پێشخستنی سوڵح له نێوان به‌شداره‌کاندا، په‌روه‌رده‌کردن، کۆکردنی زانیاری و کارتێکردنی له‌سه‌ر داڕشتنی یاسا و ڕێکاره‌کانی حکومی. نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه هه‌روه‌ها بابه‌ته‌که ببات به‌رده‌م لێژنه‌ی یه‌کسانی یان به‌رده‌م دادگایێک. نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی زۆر هاوکه‌ری ده‌یکات له‌گه‌ڵ ده‌زگا و ڕێکخراوه‌کانی دیکه بۆ پێشخستنی یه‌کسانی و ڕێگرتنی له به‌رامبه‌ر په‌راوێزکردن.
ده‌توانیت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی بکه‌یت ئه‌گه‌ر په‌راوێز کرابیت یان ببینیت که که‌سێکی دیکه په‌راوێز ده‌کرێت به‌هۆی ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌ز، هاوڵاتێنی، زمان، ئایین، باوه‌ڕی، بۆچوون، خه‌باتی سیاسی، خه‌باتی سه‌ندیکای پیشه‌یی، باری خێزانی، ته‌ندورستی، کهمهندامێتی، مه‌یلی سێکسوالی یان به‌پێی هۆیێکی دیکه‌ی تاکه‌که‌سی.
ڕاپۆرتۆری بازرگانیی به مرۆڤی
نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی له فینله‌ندا ڕاپۆرتۆری نه‌ته‌وه‌ییه له بواری بازرگانیی به مرۆڤدا. ئه‌رکی ڕاپۆرتۆتی بازرگانیی به مرۆڤ بریتیه به شێوه‌یێکی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن له چاودێریکردنی کاروباره‌کانی دژه بازگرانیی به مرۆڤ. ئارمانجی ڕاپۆرتۆرهکه پێشخستنی ئه‌وه‌یه که قوربانیه‌کانی بازرگانیی به مرۆڤ بناسرێنه‌وه، یارمه‌تیان بکرێت و مافه‌کانیان به‌دی بێت. نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی بۆ نموونه لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بازرگانیی به مرۆڤ و دیارده‌کانی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه ده‌کات. نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه هه‌روه‌ها ڕاوێژکاریی دادی به قوربانیه‌کان بکات و له هه‌ندێک حاڵه‌تدا له دادگاش پارێزه‌ری بۆیان بکات.
چاودێریی جێبه‌جێکردنی ده‌رکردنی له وڵاته‌وه
یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی وه‌کوو کاربه‌ده‌ستێکی بێلایه‌ن چاودێریکردنی جێبه‌جێکردنی ده‌رکردنی ئه‌و بیانیانه که له فینله‌نداوه ده‌رده‌کرێن یان ده‌نێرنه‌وه.
ئارمانجی سه‌ره‌کیی چاودێریکردنی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی له‌و بواره‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌دیهاتنی مافه بنچینیه‌کان و مرۆڤیه‌کانه.
له کرداریدا چاودێریکردن ده‌کرێت له هه‌موو قۆناخێکی ده‌رکردن له وڵاته‌دا به‌کار بهێنرێت، یان ته‌نیا سه‌رنج بدرێته سه‌ر قۆناخێکی ده‌رکردنه‌وه له وڵاته‌وه. زۆرتر بایه‌خ ده‌درێت به‌و ده‌رکردنانه که پۆلیس ده‌رکراوه‌کان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. زۆرینه‌ی چاودێریدهدرێته سه‌ر ده‌رکراوه‌کانی که بارودۆخیان زۆر خه‌رابه و هه‌روه‌ها هه‌ندێک وڵاتی بهئاریشه (بۆ نموونه عێراق و ئه‌فغانستان)، و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و وڵاتانه که مه‌ترسیی به‌کارهێنانی توندوتیژی له کاتی دهگڕاندنهوهدا هه‌یه.
نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی ده‌سه‌ڵاتی نیه ڕێگری له گه‌ڕاندنه‌وه بکات، نه‌هێڵێت گه‌ڕاندنه‌وه جێبه‌جێ بکرێت، شێوازه‌کان یان کاته‌کانی گه‌ڕاندنه‌وه هه‌ڵبژێرێت یان بڕیار له‌سه‌ر بدات.
پێشخستنی مافه‌کانی بیانیان
ئه‌رکه‌کانی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی هه‌روه‌ها پێشخستنی مافه‌کان و ده‌رفه‌ته‌کانی بیانیانیش له خۆی ده‌گرێت. نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی به‌پێی یاسای بیانی ئه‌رک و ڕۆڵێکی تایبه‌تی هه‌یه له بواری ته‌واوکردنی مافه‌کانی بیانیان و له چاودێریکردنی به‌دیهاتنی مافه‌کانیاندا. نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی مافی هه‌یه بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر داواکاریه‌کانی مافی په‌نابه‌رێتی یان له بڕیاری ده‌رکردنی بیانیاندا ڕابگه‌یێنێت. نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی هه‌روه‌ها مافی هه‌یه به فراوانی زانیاری له کاروباره‌کانی بیانیاندا وه‌رگرێت. نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی ده‌توانێت ته‌ماشای تۆماری سه‌باره‌ت به بیانیان (تۆماری بیانی) بکات و مافی هه‌یه که نموونه‌یه‌ک له هه‌موو بڕیاره‌کانی فه‌رمانگه‌ی کۆچ و دادگا ئیداریه‌کان وه‌رگرێت.
.
په‌راوێزکردن
مه‌به‌ست له په‌راوێزکردن ئه‌وه‌یه که مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ که‌سێک به به‌راوردی له‌گه‌ڵ که‌سه‌کانی دیکه خه‌رابتر بێت به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌و که‌سه. هه‌موو که‌سێک مافی هه‌یه که مامه‌ڵه‌یێکی یه‌کسانی له‌گه‌ڵ بکرێت و په‌راوێزکردن به‌پێی یاسای یه‌کسانی و یاسای تاوان و هه‌روه‌ها له یاسایه‌کانی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤیش‌دا قه‌ده‌خه‌یه. به‌پێی یاسای یه‌کسانی نابێت هیچ که‌سێک په‌راوێز بکرێت به‌هۆی ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌ز، هاوڵاتێنی، زمان، ئایین، باوه‌ڕی، بۆچوون، خه‌باتی سیاسی، خه‌باتی سه‌ندیکای پیشه‌یی، باری خێزانی، ته‌ندورستی، کهمهندامێتی، مه‌یلی سێکسوالی یان به‌پێی هۆیێکی دیکه‌ی تاکه‌که‌سی.
ئایا پهراوێزکراوم؟
تووشبوونی په‌راوێزکردن زۆرینه‌ی جار به‌سه‌رهاتێکی قورس و هه‌ستیاریه. ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌وه بکه‌یت که په‌راوێز کراویت، له فینله‌ندا چه‌ندین لایه‌ن هه‌ن که ده‌توانن یارمه‌تیت بکه‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌که. ڕه‌نگه ئاسان نه‌بێت به‌خۆت بزانیت که ئایا ئه‌وه جیاکاریێکی نایاساییه یان نا. نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی بابه‌ته‌که به تایبه‌تی به‌پێی یاسای یه‌کسانی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت.
هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌راوێزکردن له ناسینه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌کردنی جیاوازه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات. شتی گرینگ له ناسینه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی جیاوازدا ئه‌وه‌یه که پرسیار بکرێت: ئایا مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ من جیاوازه‌وه له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دیکه؟ خودی مامه‌ڵه‌کردنی جیاواز هه‌میشه قه‌ده‌خه نیه. ئه‌وه قه‌ده‌خه‌یه ئه‌گه‌ر هۆی مامه‌ڵه‌ی جیاواز هۆیێکی قه‌ده‌خه‌کراو بێت. هه‌روه‌ها پێویسته له بابه‌ته‌که دیار ببێت که مامه‌ڵه‌کردنی جیاواز به یه‌کێک له‌و هۆیانه بووه که قه‌ده‌خه‌ن. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر خزمه‌تکارێکی مشته‌ریه‌کان ئاماژه به ڕه‌گه‌ز یان کهمهندامێتیی که‌سێک بکات و بۆیه مامه‌ڵه‌یێکی جیاواز له‌گه‌ڵ بکات.
کاتێک که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی ده‌که‌یت
شاره‌زایه‌کانی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌سه‌ر هه‌موو په‌یوه‌ندیێکی سه‌باره‌ت به په‌راوێزکردن ده‌که‌ن. هه‌ندێک جار ڕه‌نگه که‌سێک هۆیێکی ڕه‌وای هه‌بێت که پێی وایه بووه به قوربانیی په‌راوێزکردن، ڕه‌نگه دیسان به‌پێی یاسای یه‌کسانی ئه‌وه پهراوێزکردنێکی قه‌ده‌خه نه‌بێت. له‌و حاڵه‌تانه‌دا نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی ده‌سه‌ڵاتی نیه بابه‌ته‌که هه‌ڵسه‌نگێنێت. ئه‌و کاته ڕه‌نگه کاربه‌ده‌ستێکی دیکه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته‌که بکات. هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌شی نیه که هه‌ڵسه‌نگاندن له‌سه‌ر په‌راوێزکردنی له بواری کارکردن‌دا بکات.
نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی هه‌وڵ ده‌دات به‌پێی ده‌رفه‌ته‌کانی خۆی به باشترین شێوه یارمه‌تیی په‌یوه‌ندیکه‌ره‌کان بکات. ئه‌گه‌ر نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی به‌خۆی به کاره‌که هه‌ڵنه‌سێت، ده‌توانێت ڕاوێژکاری به مشته‌ریه‌که بکات که ده‌توانێت له کوێ یارمه‌تی وه‌رگرێت. هه‌ستکردنی به ناهه‌قی هه‌میشه په‌راوێزکردنی قه‌ده‌خه نیه. هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌شی نیه که بڕیاره‌کانی کاربه‌ده‌سته‌کانی دیکه بگۆڕێت.
خزمه‌تی مشته‌ری
ده‌توانیت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی بکه‌یت:
• به پڕکردنی فۆرمی په‌یوه‌ندیکردن (بابه‌ته‌کانی په‌راوێزکردن)
yvv(at)oikeus.fi • به ناردنی ئیمێل
• به ته‌له‌فۆنکردنی خزمهتگه
خزمه‌تی ته‌له‌فۆنی کراوه‌یه ڕۆژانی سێشه‌ممه، چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه کاتژمێر ۱۰ تا ۱۲. ته‌له‌فۆن:
0295 666 817
• به ناردنی نامه
• له‌سه‌ر چه‌ت ڕۆژانی دووشه‌ممه و چوارشه‌ممه کاتژمێر ۱۳ تا ۱٥ و هه‌ینی کاتژمێر ۱۰ تا ۱۲ (له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌مان)
• بۆ چاوپێکه‌وتنی تاکه‌که‌سی ده‌بێت هه‌میشه کاتێک بگیرێت
نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی به فینله‌ندی، سویدی و ئینگلیزی له خزمه‌تتدایه. ئه‌گه‌ر پێویست بێت ده‌توانیت په‌یوه‌ندی به زمانێکی دیکه‌ش بکه‌یت. خزمه‌ته‌کانی نووسینگه‌که به خۆرایین.
ئه‌رکی نهێنیپاراستن له‌سه‌ر کارمه‌نده‌کانه ئه‌گه‌ر بۆ نوموونه بابه‌ته‌که په‌یوه‌ندی به ژیانی تاکه‌که‌سیی مشته‌ریه‌کان هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که‌ت له‌سه‌ر په‌راوێزکردن بێت
ده‌توانیت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی بکه‌یت ئه‌گه‌ر په‌راوێز کراوبیت یان پهراوێزکردنت بینیبێت. نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی ڕاوێژکاری و ڕێنمایی ده‌دات و هه‌روه‌ها ده‌توانێت لێکۆلینه‌وه‌ش له‌سه‌ر په‌راوێزکردنی گومانکراو بکات.
ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که‌ت له‌سه‌ر بازرگانیی به مرۆڤ، چاودێریکردنی ده‌رکردنی له وڵاته‌وه یان کاروبارێکی بیانیان بێت
نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کسانی وه‌کوو چاودێری ده‌رکردنی له وڵاته‌وه یان وه‌کوو ڕاپۆرتۆری بازرگانیی به مرۆڤ خزمه‌تی مشته‌ری پێشکه‌ش ناکات.
yvv(at)oikeus.fi • سه‌باره‌ت به بازرگانیی به مرۆڤ ده‌توانیت په‌یوه‌ندی به ئیمێل بکه‌یت
قوربانیه‌کانی بازرگانیی به مافیان هه‌یه یارمه‌تی وه‌رگرن له ده‌زگای یارمهتیکردنیان:
http://www.ihmiskauppa.fi/
هه‌روه‌ها چه‌ندین ڕێکخراویش یارمه‌تیی قوربانیه‌کانی بازرگانیی به مرۆڤ ده‌که‌ن وه‌کوو
Rikosuhripäivystys, Pakolaisneuvonta, Pro-tukipiste ja Monika-Naiset liitto ry.
yvv(at)oikeus.fi • سه‌باره‌ت به چاودێریکردنی ده‌رکردنی له وڵاته‌وه ده‌توانیت په‌یوه‌ندی به ئیمێل بکه‌یت
yvv(at)oikeus.fi • سه‌باره‌ت به کاروباری بیانی ده‌توانیت په‌یوه‌ندی به ئیمێل بکه‌یت
زانیاریه‌کانی په‌یوه‌ندیکردن
yvv(at)oikeus.fi ئیمێل (خزمه‌تی مشته‌ری و نووسینگه)
viestinta.yvv(at)oikeus.fi په‌یوه‌ندیه میدیایه‌کان / ڕاگه‌یاندن
yvv(at)oikeus.fi کاروباری سه‌باره‌ت به بازرگانیی به مرۆڤ
yvv(at)oikeus.fi karubary سه‌باره‌ت به چاودێریکردنی ده‌رکدنی له وڵاته‌وه
peshnaw.pashnaw(at)oikeus.fi ئیمێله‌کانی کارمه‌نده‌کان به شێوه‌ی
ژماره‌کانی ته‌له‌فۆن:
0295 666 817 ژماره‌ی مشته‌ری
(خزمه‌تی ته‌له‌فۆنی کراوه‌یه‌که ڕۆژانی سێشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه کاتژمێر ۱۰ تا ۱۲)
0295 666 800 گواستنه‌وه
0295 666 813 یان 0295 666 806 په‌یوه‌ندیه میدیایه‌کان / ڕاگه‌یاندن
0295 666 829 فاکس
ناونیشان:
Yhdenvertaisuusvaltuutetun toimisto PL 24 00023 Valtioneuvosto ناونیشانی پۆسته